ئین ئارتی فرۆشرا یان گەرایەوە دەست خاوەنەکەی؟
قائید میرۆ مزوری
فرۆشتنی کۆمپانیای نالی و کەنالە میدیاکانی سەربە گروپەکە لەم کات و ساتەدا زۆر هەلدەگریت، چونکە زۆر قسەی جیاواز لەبارەی کەنالەکە و کۆمپانیەکە دەکرین، بەڵام لەنیو هەموو ئەوانەدا زیاتر گریمانە بۆ ئەوە هەیە گەرابتەوە لای دکتۆر بەرهەم سالح جیگری پیشووی سکرتیری گشتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان، لەبەر ئەوەی پیشتر دکتۆر بەرهەم رۆلی هەبووە لە دامەزراندنی ژمارەیەک دەزگەی میدیایی لەوانەش رادیۆی نەواو دەزگەی خەندان.
بربرەی پشتی هەموو هیزو قەوارەیەکی سیاسی کەنالی راگەیاندنە، هەرچەندە من زانیاری دروستم بەردەست نیە کئ یە بکری نالیا و کەنالەکانی، بەڵام تەوقیتەکە وایە پیشبینی بەهیز ئەوەیە رادەستی خاوەنەکەی کرابنەوە کە دکتۆر بەرهەم سالحە، ئەوەش زیاتر لەوەوە سەرچاوە دەگریت دکتۆر بەرهەم بۆ چەند مانگی داهاتوو بەتایبەت بۆ سالی نوئ پیویستی بە کەنالی راگەیاندنە بۆ ئاراستەکردنی بەرنامەکانی قەوارەکەی.