سێ بومه‌له‌رزه‌ی تر له‌م شارانه‌ی كوردستان روویاندا
ده‌سته‌ی گشتی زهمینلهرزهزانی عێراق تۆماركردنی سێ زه‌مینله‌رزه‌ی راگه‌یاند” كه ئێواره‌ی دوێنێ و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه روویانداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی گشتی زهمینلهرزهزانی عێراق، كاتژمێر10ی شه‌وی رابردوو زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.1 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌دوری 32 كیلۆمه‌تر باكوری رۆژهه‌ڵاتی خانه‌قین روویداوه.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو، زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی كهلارو باشوری ده‌ربه‌ندیخان و باشوری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی هه‌ژاندووه.
ده‌سته‌ی گشتی زهمینلهرزهزانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.0 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر به‌دوری 33 كم له‌باكوری ناحیه‌ی شێخ سه‌عدو 45 كم رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای جسان و 66 كم باكوری رۆژهه‌ڵاتی كوتی هه‌ژاندووه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌مه جاری چه‌نده‌مینه چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانی باشوور و كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ر بومه‌له‌رزه ده‌كه‌ون.