عزه‌ت شابه‌نده‌ر ده‌لێت دژایه‌تی بارزانی له‌عێراق له‌فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی عومه‌ری كوری خه‌تاب هاتووه‌

رێكان سه‌باح
 
ئاسان نیه‌ په‌یی به‌و هه‌مه‌جۆڕه‌ گه‌مه‌ پڕ له‌یه‌كجیاوازانه‌ ببه‌یت، له‌وه‌ تێبگه‌یت، كه‌ چی ده‌گوزه‌رێت؟ وه‌ له‌وه‌شدا ناتوانی”‌ به‌گومان” نه‌بیت، كه‌ له‌و وڵاته‌دا به‌دیاری كراوی له‌ سه‌رتا سه‌ری عێراق ته‌نها ( دهۆك و هه‌ولێر)نا چ ده‌بینیت و له‌ چی دا حاڵی نابیت! وه‌ك وێنا كردنی ئه‌م دونیایه‌ به‌درۆیه‌كی گه‌وره‌، وێرانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌دیاری كراوی به‌شه‌خسنه‌ كردنی پرسه‌كان و میلمڵانێی سیاسی گۆڕینی بۆ دوژمنایه‌تی عه‌شائیری، له‌وێشه‌وه‌ گرێدانی به‌ فه‌رهه‌نگی مه‌زهه‌بی شیعی، وه‌ك عزه‌ت شابه‌نده‌ر په‌رله‌مانتاری شیعه‌ی پێشووی عێراق ده‌لێت له‌ئێستادا له‌عێراق ته‌وژمێكی دوژمنكارانه‌ دژی ( بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌دیاری كراوی مه‌سعود بارزانی ) هه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌لتوری دژایه‌تی ( عومه‌ری كوری خه‌تاب) هاتووه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی شیعه‌دا!، ئه‌م به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر زۆر به‌روونی به‌رچاوی هه‌موو جیهان كه‌وت، به‌و مانایه‌ بوو، كه‌ عێراق یه‌كپارچه‌ له‌ژێر هه‌ژموون و كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگی ( ته‌شه‌یوع) دایه‌، ته‌نها دوو شار نه‌بێت كه‌ زۆر روونه‌ ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی بارزانی تێدا حاكمی موتله‌قه‌، واتا ئێستا ئێمه‌ له‌به‌رده‌م كه‌لتوورێك و فه‌رهه‌نگێكی داگیركه‌ردا وه‌ستاوین، له‌ به‌سراوه‌ تا هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌م فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووره‌ ته‌شه‌یوعه‌، له‌ته‌ك دژایه‌تی مه‌زهه‌بی دا قوڵ خۆی له‌ نێو ته‌واوی گوتاری ( ئیسلامی سیاسی جیهادی و سوسیالیست و لیبراڵ و چه‌پی رادیكاڵدا) قوڵ خۆی تێكه‌ڵاو و گونجاندووه‌، بۆ لێدان له‌به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م، ئه‌و ته‌شه‌یوعه‌، یان ده‌سه‌ڵاتداریه‌ ئێرانیه‌ی به‌هه‌موو جۆڕ له‌نه‌یاره‌كانی ده‌دات و له‌ هه‌موو ده‌مامكێكدا خۆی مه‌لاس ده‌دات.
 
به‌ فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی عومه‌ری كوری خه‌تاب كه‌ دووه‌مین حاكمی پاس محمه‌د پێغه‌مبه‌ر ( د.ح) له‌ كه‌لتووری شیعه‌دا له‌ دژایه‌تی به‌رجه‌سته‌ی به‌ وجود هاتنی مه‌زهه‌بی شیعه‌مان بۆ ده‌كات، واتا فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی كردن له‌ شیعه‌دا واقیع حاڵه‌، به‌ڵام ئایا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ له‌ دژایه‌تی دا پێناسه‌ی مه‌زهه‌ب ده‌كات، یان خه‌ڵكی ئاسایی شیعه‌؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ر خانه‌قین كه‌ ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی له‌ ریفراندۆمی 25ی 9 دا ته‌واوی فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری شیعه‌ ره‌د ده‌كاته‌وه‌، پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ سنونه‌دا و دین و نه‌ته‌وه‌كان، له‌دژایه‌تی عومه‌ری كوری خه‌تاب خاڵی ده‌كات، ئه‌وه‌ به‌ئاسانی، له‌وه‌ تێده‌گه‌یت، فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی عومه‌ر كوری خه‌تاب، له‌ ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌دا به‌رجه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیه‌ی و ئابوور و شه‌خسیه‌، له دی دی‌ خه‌ڵكی ئاسی شیعه‌دا واتایه‌كی نیه‌، بۆیه‌ لێره‌دا پێناسه‌ كردنی دژایه‌تی كردنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ بۆ عومه‌ره‌كان، له‌ فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵات و درێژكراوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و په‌ڵهاوێشتنی ده‌وڵه‌تی فه‌قێی قوم دا هاتووه‌، ده‌ستی به‌سه‌ر( ژیان و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و مرۆڤ بوون و نه‌ته‌وه‌یمانی دا گرتووه‌)
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خۆی خزاندۆته‌ نێو هه‌موو گوتاره‌ جیاوازه‌كان، له‌ هه‌موو كێشه‌یه‌كدا به‌ ئاراسته‌ی به‌رژه‌وندیه‌كانی دا گه‌نگه‌شه‌ ده‌كات و ئاراسته‌ی ده‌كات، بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆی، جگه‌ له‌وه‌ش كار له‌سه‌ر بنه‌مای تێكدانی دۆخی ئابوور و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كاته‌ هه‌وێنی گوتاری جۆشدانی دژایه‌تی و ئامانجه‌كه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ئاسانی له‌ كرۆكی ( بڕینی بودجه‌ و مووچه‌ دا تێكه‌لشێڵاوی دۆخێكی سیاسی و ئیداری كوردستان كرد بۆ ئامانجه‌كانی و دژایه‌تیه‌ به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می) بێشك كه‌م و كوریه‌كان و گه‌نده‌ڵیش له‌ كوردستان هاوكار و هه‌ماهه‌نگی زیاتری سازاندا بۆی، له‌ گۆڕینی گوتاری میدیایی بۆ دژایه‌تی عومه‌ره‌كانی دژ به‌ ئێران، وه‌ له‌ئێستادا زۆر به‌ئاسانی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و قۆناغه‌ ئیرهابیه‌ فكریه‌ ده‌كه‌ی وه‌ له‌وه‌دا حاڵی ده‌بیت تێكه‌ڵشێڵاوی گوتار و ره‌خنه‌ و دژایه‌تی له‌ فه‌رهه‌نگی مه‌زهه‌بی ده‌سه‌ڵاتداری شیعه‌دا، له‌ دژایه‌تی عومه‌ر كوری خه‌تابدا هاتووه‌، به‌ئاسانی په‌یی پێ ده‌به‌یت، له‌به‌رچاوتدا ناحه‌قی ره‌وایه‌، حه‌ق ناره‌وا، ئه‌مه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ناوێت، له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا ده‌توانیت سه‌دا نموونه‌ی هاوشێوه‌ و هاومه‌به‌ست بدۆزیته‌وه‌ له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا”.
Back to top button