رۆژنامهیهكی عهرهبی: قهرزهكانی سهر عێراق گهیشتۆته هێڵی سوور
رۆژنامهی (الحهیات) ی لهندهنی له وتارێكدا كه لهلایان عهدنان كهریم، بهناونیشانی قهرزهكانی عێراق هێڵی سووری تێپهراندووه، تێیدا رایگهیاندووه” قەرزەکانی سەر عێراق هێڵی سووری تێپەڕاندووە و مەترسی لەسەر ئایندەی ئابووریی وڵاتەکە درووست کردووە. ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تا کۆتایی ئەمساڵ، قەرزەکانی سەر عێراق دەگاتە 123 ملیار دۆلار و ههروهها دهشلێـ” سەرەڕای گەشبینیی لێژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی لە بەغدا بەوەی کە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق سکهەڵکوشینی کەمتر اقل تقشفای تێدایە، دوای ئەوەی بەسەر تیرۆریستانی داعش زاڵ بوون و بیرە نەوتەکانی کەرکووک، نەینەوا و هەرێمی کوردستان یان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە، بەڵام ئەو بودجەیە 20 ملیار دۆلار قەرز لەخۆوە دەگرێت و عێراق دەگەیەنێتە ئاستێک کە هێڵی سوور تێپەڕێنێت و هەڕەشە لە ئابووری و دارایی و کۆمەڵایەتیی وڵاتەکەش دەکات.
ههروهها له وتارهكهدا باسیشی لەوە کردووە کە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە ساڵی رابردوودا قەرزێکی بە بڕی 5.34 ملیار دۆلار بە عێراق داوە، تاوەکوو سیاسەتی ئابووری و دارایی خۆی جیەجێ بکات کە خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دابەزینی نرخی نەوت و دەرئەنجامە خراپەکانی شەڕدا دەبینێتەوە. کۆمەڵێک بانکی نێودەوڵەتی بڕی 1.5 ملیار دۆلاریان بۆ پشتیوانیکردنی دەسەڵاتەکانی حکوومەتی عێراق بۆ باشکردنی خزمەتگوزاریی گشتی و زیادکردنی شەفافیەت و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت بە عێراق داوە. جگە لەوەی بەهۆی ڕێککەوتنێکی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ حکوومەتی عێراق، ئەمساڵ بەغدا توانی بڕی ملیارێک دۆلار لە واشنتۆن قەرز بکات، جگە لە دەرکردنی قەباڵە تایبەت، ههروهها دهشلێـ” لەکاتێکدا سندووقی دراوی نێودەوڵەتی یارمەتیی عێراق دەدات لە چارەسەرکردنی قەیرانە داراییەکانی لە ڕێگەی قەرزەوە، لە هەمان کاتدا هۆشداری لەبارەی کەڵەکەبوونی کێشەی هەژاری پێدەدات، چونکە لەنێو هەر 10 ئاوارەدا، 4 ئاوارە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و کۆی داهاتی ساڵانەی تاک لە 7 هەزار دۆلارەوە بۆ 4 هەزار دۆلار دابەزیوە و ڕێژەی بێکاری بۆ زیاتر لە 25٪ بەرز بووەتەوە.
نووسەری ڕۆژنامەکە له كۆتایی دا ئاشکرای کردووە کە سەرەڕای گەشبینییەکان بە هاوکاریکردنی ناوەندە داراییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ عێراق، بەڵام ئەو هاریکارییە داراییە عێراق دەخاتە ژێر باری کەڵەکەبوونی کورتهێنانێکی گەورە لە بودجەکەیدا، ئاماژەی بە ڕاپۆرتی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی داوە و باسی لەوە کردووە کە عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە داراییەکان لە بودجەکەیدا بڕی 16 ملیار دۆلار قەرز دەکات، لە کاتێکدا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو قەرزەکە 114.6 ملیار دۆلار بووە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو ئەمساڵ بۆ 123 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2018ش، بڕی قەرزەکانی سەر عێراق بگاتە 132.4 ملیار دۆلار.