ماڵی رۆژنامه‌نووسێكی تری یه‌كێتی ده‌سوتێنرێت
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بافل تاڵه‌بانی له دیمانه‌یه‌كی دا گوتی به واژووی 35 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئێمه كه‌ركووكمان راده‌ستی حشدی شه‌عبی كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای راده‌ست كردنی كه‌ركووك، به حشدی شه‌عبی و رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر، چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ماڵی رۆژنامەنووسێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەسووتێنن رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌لێت ته‌نها تاوانم ئه‌وه بوو هه‌واڵی پێشمه‌رگه‌م گواستۆته‌وه”.
هاوكاری حه‌سه‌ن په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی ئۆرگانی فه‌رمی یه‌كێتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرا ده‌كات، کە چەکدارەکانی میلیشیای حشدی شه‌عبی، ماڵەکەیان لە گەڕەکی رزگاریی شاری خورماتوو، تاڵان کردووە و سووتاندووە، ئاماژەشی بەوە داوە کە لە ماوەی چوار ساڵ کارکردنی وەک په‌یامنێری گه‌لی كوردستان لەو دەڤەرە، رووماڵی شەڕەکانی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە و چەکدارەکان ئەو کارەیان بە تاوان زانیوە و ماڵەکەیان سووتاندووە.
ھاوکار پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر،زیاتر لە 200 ھەزار ھاووڵاتیی کورد، ماڵ و حاڵی خۆی بەجێ ھێشتووە و ئاوارەی گەرمیان بووە له‌لایان میلیشاكانی حشدی شه‌عبی ماڵه‌كانیان داگیركراوه، یان سوتێنراوه، یان تاڵانكراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی چوارشه‌ممه، 22ی 11ی 2017 میلیشیاکان لە سنووری شارۆچکەی خانەقین، کادیرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان شەهید کرد. لە کاتێکدا بەرپرسانی گرووپە خیانەتکارەکەی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی، بەردەوام بانگەشەی ئارامیی ناوچە داگیرکراوەکان دەکەن و داوای گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئه‌و گروپه‌ی به كاڵفام ناوبرد، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون