عه‌بادی رێگا به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا نادات سه‌ردانی هه‌ولێر بكات
پاش ئه‌وه‌ی زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ، بە نیازبوو لە سەرەتای ئەم مانگە، سەردانی بەغدا بکات و دواتریش لە هەولێر لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی کۆببێتەوە، بەڵام عەبادی بیرۆکەی سەردانەکەی بۆ هەولێر رەتکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوور بووە لەسەر سەردانیکردنی هەولێر، هه‌روه‌ها ئانگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە عەبادی کردووە کە رێگەی بدات سەردانی هەولێریش بکات، دوای رەتکردنەوەی لەلایەن عەبادی، زیگمار سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئەڵمانیا ئێستاش لە راهێنان و مەشقپێکردنی پێشمەگە بەردەوامە لە ماوەی رابردووش‌دا، چەندین کاروانی چەکی وەك هاوکاری بە پێشمەرگە داوە.