ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی نهێنی بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌نێرێت

خواكوڕك

رۆژی 3/9/2016 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی مایكل راتنی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی نهێنی راده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كرێ له‌ه‌حه‌له‌ب.

ناوه وه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا (مایكڵ راتنی) بۆ سوریا كه‌ ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیونی سوریای كرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌مریكا و روسیا له‌ باره‌ی ڕه‌وشی سوریا و هه‌نگاوه‌كانی ڕاگرتنی جه‌نگ له‌ سوریا، باس له‌ شێوازی خاڵه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌كات، كه‌ ئاراسته‌ی هێزه‌ ئۆپۆزسیۆن و چه‌كداره‌كان كراوه‌ و داواشیان لێكراوه‌ كه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن. مایكل راتنی باسی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌مریكاده‌كات كه‌ به‌ هاوكار روسیا كارده‌كه‌ن به‌ ڕاگرتنی شه‌ر و به‌رده‌وامن له‌ دایه‌لۆگ له‌ ته‌واوی ئاسته‌كاندا.

له‌رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه:‌
١/ ڕاگرتنی شه‌ڕ و هه‌موو شێوازێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ ته‌واوی خاكی سوریا به‌ گشتی شاری حلب به‌ تایبه‌تی ،له‌ گه‌ڵ ڕێگه‌دان و ئاسانكاریكردن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرووییه‌كان له‌ رێگه‌ی (UN) نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

٢/ ورده‌كاری ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ڕاگرتنی شه‌ر له‌ حلب به شێوه‌یه‌ك ڕێخوشكه‌ر بێت بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگای كاستیلوی باكوری شاری حلب، هه‌روه‌ها رێگای ڕامسه‌ باشووری حلب و مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو هێزه‌كانی ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن به‌ پانتاییه‌كی دیاری كراو پاشه‌كشه‌ بكه‌ن بۆ ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ و به‌ كارهێنانی هه‌ردوو ڕێگاكه‌.

٣/ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیاش ناوچه‌كانی ئۆپۆزسیون بۆمب باران ناكه‌ن و ئوپه‌راسیونه‌ ئاسمانیه‌كانیش ڕاده‌گرن له‌و‌ سنوورانه‌.

٤/ هاوكات كار ده‌كرێت بۆ دڕێژه‌دان به‌ پرۆسه‌ی دایه‌ڵۆگ و دانیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ بو ڕێكه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی (جینیف).

5/ چۆنیه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چاڵاكی سیاسی.

14218161_1103478259732252_627625270_n14269347_1103478276398917_1381888861_n14249065_1103478283065583_1994825556_n
14256749_1103478286398916_173684187_n

 

Back to top button