په‌رله‌مانتارێكی كورد: كورد كارتی وای له‌به‌رده‌سته‌ كۆی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

عادل نووری په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی كارته‌كانی به‌رده‌ستی كورد رایده‌گه‌ێنێت”بەغدا بەھیچ شێوەیەک ڕاست ناکات لەگەڵ کوردستان، بەڵکوو دەیەوێت کوردستان سەری بۆ شۆڕ بکات، بۆیە ئەگەر ئێمە سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژی و پێشێلکاری و لووت بەرزییەی بەغدا دانەنێین، کورد زیانێکی گەورەتر دەکات و ده‌شلێـ”کارتی بەھێزی لەدەست ماوەو گوتی:”نازانم بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان دەست بۆ ئەو کارتانە نابات؟ دەتوانین گورزی گورچکبڕ لە بەغدا بدەین، بەتایبەت بەشداریمان لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا، بۆیە دەبێ ئێستا سەرۆک کۆمار و پەرلەمانتار و وەزیرەکان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ کوردستان بکشێنەوە و جارێکی دیکە چاوخشانەوە بکرێ“.

هه‌روه‌ها عادل نووری ده‌شلێـ” بەھۆی کۆمەڵێک خیانەتەوە، شکۆی کورد شکاوە، ئێمە لەو جەنگە دەبێت بۆ کوردستان بگەڕێینەوە و دووبارە خۆمان ڕێک بخەینەوە، ئەو کاتە بزانین وڵاتانی جیھان چی دەڵێن، بۆیە داواکارین ئەگەر بۆ 10 ڕۆژیش بێت< فوئاد مەسعوم لە بەغدا بکشێتەوە، ئەوەشی خستە ڕوو، ئەگەر ئێمە بکشێینەوە، پرۆسەی سیاسی لە عێراق تێک دەچێت، چونکە عێراق لەسەر بنەمای تەوافووق دروست بووە، ناکرێت شیعە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری هەبێت، ئەگەر سەرۆک کۆمار بکشێتەوە، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار کە نووری مالیکییە، دەسەڵاتەکان دەگرێتە دەست، ئەگەر مالیکی دەسەڵاتی گرتە دەست، ئەو کاتە عەبادی و سەدر ڕازی نابن، چونکە ”دوژمنی سەرسەختی مالکی، سەدرە و سەدریش بەملیۆنان کەس دەھێنێتە سەر شەقام، دووپاتیشی کردەوە کە بەغدا دەیەوێ سەروەریی خەڵکی کوردستان پێشێل بکات و داوادەکەین ئەو پشکانەی لەبەغدا ماومانە، بیان کشێنینەوە، چونکە لەبەغدا بێڕێزین و بێھێزین، بۆچی دەبێت ئەوەندە زەلیل بین لەبەرانبەر بەغدا”.

Back to top button