ئێران بۆ سعودیە:ئێمه‌ دژایه‌تی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كه‌ین نه‌ك شوێنكه‌وتوانی

 
محمد جەعفەری بەرپرسی هێزەکانی حەرەس سەوری ئێرانی لە وتارێکدا ئاماژە بە ناکۆکیەکانی نێوان ووڵاتەکەیی و سعودیە دەکات و دەڵێت بەرامبەر دژایەتیەکانی سعودیە دان بە خۆدا دەگرین.
 
جەعفەری ئاماژەی بەوە کرد ئێران ڕکابەرو دوژمنی ئەمریکاو ئیسرائیلە نەک شوێنکەوتوانی ئەو دوو وڵاتە لەناوچەکە،بۆیە نامانەوێت ڕوبەڕوی سعودیە ببینەوە.
 
فەرماندەی گشتی حەرەس سەوری داوای لە سعودیە کرد خۆی بەدوور بگرێت لە بە ئامانج گرتنی دۆستەکانی ئێران نەچێتە بەرەی دژە ئێران چونکە خۆی لەوە زیانمەند دەبێت.
Back to top button