لە سلێمانی ئاسایشێک خۆی خنکاند

 
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی سلێمانی هەواڵی خنکاندنی ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕاگەیاند بێ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە ئاماژە پێ بکات.
 
لە بڵاوکراوەی بەڕێوبەرایەتیەکەدا هاتووە کە کارمەندێکی ئاسایش لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە کە تەمەنی ۳٨ ساڵە.
 
لاشەی قوربانیەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی چۆنیەتی ڕووداوەکە.
Back to top button