بەرپرسێکی سەربازی سوونه‌ی عێراقی کوژرا

 
لە هەڵمەتێکی هێزە عێراقیەکان بۆ ڕاوەدونانی چەکدارانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین،بە هۆی بۆمبی چێنراوەوە فەرماندەی مەیدانی سوپای عێراقی لە لیوای ٨٨ کوژرا.
 
ژوری ڕاگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق کوژرانی ئەحمەد شەییال جبوری یەکێک لە فەرماندە مەیدانیەکانی سوپای عێراقی پشت ڕاست کردەوەو ڕایگەیاند ناوبراو لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بەهۆی بۆمبی چێنراوەوە کوژراوە.
 
دوای کەوتنی داعش لە موسڵ لە ئێستا جموجوڵەکانی ئەو گروپە لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین زیادی کردووە..
Back to top button