برێت ماكگۆڕك بزانه چی به‌سه‌ركردایه‌تی كورد گوتووه، بۆچی تكایی كردووه بی وه‌ستێنن
دوای ئەوەی برێت ماکگۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئه‌مریکا دۆناڵد ترامپ بۆ شەڕی داعش چاوپۆشی لەو داگیرکارییەی ئێران لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان كردی و ڕێگەی نه‌دا بە هاوکاری ئەمریکا بۆ کورد و گۆڕینی ڕاستیی ڕووداوەکان لە لای ئەمریکییەکان،لە کوردستان ناڕه‌زایی زۆری لێکه‌وته‌وه و هەڵمەتێکی ڕاگەیاندن و دیپلیۆماسی دژی دەستی پێ‌کرد، بەڕادەی ئەوەی کە ناوبراو داوا لە کورد بکات هەڵمەتەکەی دژ ڕاگرن.
بەپێی زانیاریەکان که سایتی په‌یامنێر ئاماژه‌ی پێداوه، برێت مه‌کگۆرک، نێرده‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له شه‌ڕی دژ به داعش، راسته‌وخۆی گله‌یی خۆی گه‌یاندووه به سه‌رکردایه‌تی کوردستان و گوتویه‌تی، له دوای ١٦ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه هه‌ڵمه‌تێکی توندتان دژ به من کردووه و ناوی منتان زڕاندووه و له میدیاکانی کوردستانه‌وه دژی من بابەتی توندتان لە سەرم دابەزاندووە.
برێت ماکگۆرك گوتوشیەتی: له رووی ڕاگەیاندن و دیپلۆماسییه‌وه ئیشتان له‌سه‌ر من کردووه و ناوبانگی منتان له ئه‌مریکا خراپ کردووه.
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا گوتویەتی داوا ده‌که‌م ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دیپلۆماسی و میدیاییه دژ به من رابگرن، چونکه کاریگه‌ری نه‌رێنی کردۆته سه‌ر من له‌ناو خه‌ڵکی کوردستان و ئەمریکاو کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا.
چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ئێستا ڕۆژنامه‌ی “واشنتن تایمز” که ڕۆژنامه‌یه‌کی نزیک له کۆمارییه‌کانی ئه‌مریکایه، له ڕاپۆرتێکیدا باسی له‌وه‌کردووه: داگیرکارییه‌کانی ئێران له عێراق و ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان له ئه‌نجامی ڕازیبوونی ماکگۆرک بووه و ئه‌و نوێنه‌ره سیاسییه هۆکاری سه‌ره‌کییه له لاوازبوونی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر ئێران.