ئەبوبەكر كاروانی: ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان بە حەشدی شەعبی دا هەلەیەكی گەورەیان كرد

هەڕەشە بەردەوامەكانی حەیدەر عەبادی و داگیركردنی كەركووك لە لایەن میلیشاكانی حەشدی شەعبی, لە ماوەكانی رابردوو كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی سیاسی و جەماوەری كوردستان لێكەوتەوە, سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی، ڕای دەگەیەنێت، خەڵكی كوردستان بەڕەشبینیەكی زۆرەوە تەماشای حەیدەر عەبادی دەكەن، هاوكات ڕەخنەی توند لەو پەرلەمانتارە كوردانە دەگرێت، كە دەنگیان بە پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی، دا.

ئەبوبەكر كاروانی، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ڕایگەیاند: “كاتێك پەرلەمانی عێراق پڕۆژەی بە یاساییبوونی حەشدی شەعبی خستەبواری جێبەجێ كردنەوە، پەرلەمانتارە كوردەكان هەڵەیەكی گەورەیان كرد كە دەنگیان بەو یاسایەدا دا”.
ڕوونیكرەوە، كە حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داعش دامەزراوە، دەبوایە پەرلەمانتارە كوردەكان بەمەرجی ئەوە دەنگیان بەو پڕۆژە یاسایە بدایە، كە دوای تەواوبوونی شەڕی داعش، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێنەوە، هەروەها بەڵێنی ئەوەشیان وەربگرتایە كە نابێ چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لە هیچ ململانێیەكی سیاسی ناوخۆدا بەكاربهێندرێت
ئەبوبەكر كاروانی، گوتیشی:” بەهۆی هێرشەكانی سوپای عێراق و داخستنی فڕۆكەخانەكان، ئێستا خەڵكی كوردستان بە شێوەیەك لە شێوەكان بە ڕەشبینیەكی زۆرەوە تەماشای سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ دەكەن”.
ئەو سەركردەیەی یەكگرتوو، باسی لەوەشكرد، كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، پێویستە عەبادی ڕازی بێت بەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بگەڕێتە ناوچەكانی خۆیان و لەگەڵ هێزە عێراقیەكاندا هەماهەنگیان هەبێت.

Back to top button