لوتکەی ڕیاز: پێویستە ئەسەد بڕوا.

 
دوای دوو ڕۆژ کۆبونەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە ڕیازی پایتەختی سعودیەو تاوتووێ کردنی دۆخی سوریاو ئایندەی ئەو وڵاتە،لە کۆتایدا ڕاگەیەنراوێک بڵاو کرایەوە.
 
جگە لە جەخت کردنەوە لە چەسپاندنی دیموکراسی و یەکپارچەیی خاکی سوریا،تەئکید لە ڕۆیشتنی بەشار ئەسەدو دروست کردنی حکومەتێکی کاتی کرایەوە.
 
هاوکات باس لە کێشەی کورد کرا وەک کێشەیەکی نیشتمانی لە چوارچێوەی سوریاو تەئکید لە چەسپاندنی مافی تەواوی نەتەوەو کەمینەکان کرایەوەو ڕاگەیەنرا سوریای داهاتو سوریای هەموو نەتەوەو پێکهاتەکانە بێ جیاوازی و پەیڕەوی سیستەمی دیموکراسی لامەرکەزی ئیداری دەکرێت.
 
Back to top button