پێرێز بۆ شوێنی كه‌ریم بنزیما پێنچ هێرشبه‌ری دیاریكرد بۆ زێدان

فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكى یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ناوى پێنچ هێرشبه‌رى خسته به‌رده‌م راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى، تاوه‌كو یه‌كێكیان ده‌ست نیشان بكات بۆئه‌وه‌ى شوێنى شوێنى هێرشبه‌رى فه‌ره‌نسى كه‌ریم بنزیما بگرێته‌وه له وه‌رزی داهاتوو.
رۆژنامه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراكردووه” فلۆرینتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، هه‌ست به‌و ده‌نگه نارازیانه ده‌كات به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى هێرشبه‌رى فه‌ره‌نسى كه‌ریم بنزیما درووست بوه، بۆیه پێرێز ناوى هه‌ریه‌ك له‌م هێرشبه‌رانه‌ى خستۆته به‌رده‌م راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان ئیمزا بكات ، كه بریتین له (هارى كین ، لیفاندۆفسكى ، ماورۆ ئیكاردى ، تیمۆ فیرنر و ئه‌ندریه بیلۆتى).
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه پێرێز ئاماده‌ى خۆى نیشان داوه بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه بكات ، كه راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى ده‌یه‌وێت په‌لكێشى برنابیۆى بكات.