تا ده‌توانن خۆتان به دووربگرن له خواردنی جبسی په‌تاته له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه
به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه جبسی په‌تاته یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه پێویسته مرۆڤ خۆی له خواردنیان بپارێزێت، به‌هۆكاری بوونی رۆنێكی زۆر له نێویدا.
كۆمەڵەی پزیشكانی دڵی بەڕیتانی ئاشكرایان كردووه كه خواردنی پارچه‌یه‌كی جبسی په‌تاته كه مادده‌ی حافیزه‌ی تێكراوه له‌گه‌ڵ زه‌یتی و شه‌كر، یه‌كێكه له هۆیه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناو یه‌ك كیسی جبسی په‌تاته نزیكه‌ی 500 بۆ 1000 یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ قه‌ڵه‌وبوونی منداڵ، هه‌روه‌ها كارگه‌كانی درووستكردنی جبس هه‌ڵده‌ستن به زیادكردنی ماده‌یه‌ك به جۆرێك كه ببێته هۆی به‌رده‌وام بوون ئادمان و خووگرتنی به‌هۆی بوونی ماده‌ی چالاكه‌رو ووزه به‌خش كه هه‌ڵده‌ستن به گۆڕینی شه‌كر و ئه‌نسۆلین كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی برسی بوون و زیاتر حه‌ز كردن به خواردنی ئه‌و جۆره جبسانه.
زۆر خواردنی جبس مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی چینه‌كان بگره زیانه‌كانی كه‌متر نیه له جگه‌ره‌كێشان به‌هۆی بوونی ماده‌ی ئه‌كریلامیدی ژه‌هراوی كه ده‌بێته هۆی تووش بوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه.