خه‌وتن له‌ تاریكی سودی زیاتره‌ و له‌ زۆر نه‌خۆشی ترسناك مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه‌

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خه‌وتن له‌ تاریكیدا، باشتر و به‌سودتره‌ له‌ خه‌وتن له‌ رووناكی.

لێکۆڵەرەوان لە زانکۆی ئاریزۆنای ئەمریکی لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا ئەوەیان پشت ڕاست کردەوە” خەوتن لە تاریکیدا سوودبەخشە بۆ تەندروستی و چالاکی بەرگری لەشی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەچاو زیاد دەکات.
لێکۆڵەران ئەوەیان خستە ڕوو” کە لەشی مرۆڤ لە تارییکیدا هۆرمۆنی میلاتونین دەردەدات کە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە هێرشکردنە سەر نەخۆشیە ترسناکەکان وەک شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات.

بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌” كه‌ پێسته‌ تا مرۆڤ پێی بكرێت له‌ تاریكی بخه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سودی زیاتره‌ و هه‌ست به‌ر ئارامیه‌كی بێ هاوتا ده‌كه‌یت، وه‌ك له‌وه‌ی له‌ رووناكی بخه‌ویت.

Back to top button