به‌په‌له..جارێكی تر بومه‌له‌رزه شارێكی تری كوردستانی هه‌ژاند.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی تر بومه‌له‌رزه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه‌ی (برووجێرد) له سنوورى پارێزگاى لوڕستانى دا.
ناوه‌ندى بومه‌له‌رزه‌زانى سه‌ر به ده‌زگاى جیوفیزیایی له زانكۆى تاران رایگه‌یاندوه” كه ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یان 24/11/2017 كاتژمێر 2:00ى به‌یانی هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گۆڕى 4.3 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر، له شارى برووجێردى پارێزگاى لوڕستانى دا”.
به پێی زانیاری ناوه‌نده‌كه” ناوه‌ندى قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه 10 كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویی بووه و ته‌نها 9 كیلۆمه‌تر له شاره‌كه‌وه دوور بووه، به‌ڵام تائێستا هیچ زیانێك به‌هۆى ئه‌و بومه‌له‌رزه‌وه ڕانه‌گه‌یاندراوه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره بومه‌له‌رزه له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دا و پێشتریش له شاره‌كانی كرماشان و سه‌رپێل زه‌هاو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر دا بوو ئه‌مه سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی باشووری كوردستانیش بێ به‌ش نه‌بوو له بومه‌له‌رزه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری لێككه‌وتوه، له 12ی ئه‌م مانگه و رۆژانی دواتریش.