دهۆك…به‌ وێنه‌ لەرووداوێكی نامۆدا كچێك سەری له‌ لاشه‌ی جیا ده‌بێته‌وه‌

له‌ رووداوێكی نه‌خوازراودا لە شوقەكانی ناورۆ سیتی لە كۆمەڵگەی تەناهی دهۆك، كچێك سەری بەر دەرگای ئەسانسۆر ( مەسعەد) دەكەوێت و ده‌ست به‌جێ گیان لەدەستدەدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك، لە رووداوێكی نامۆدا شەوی رابردوو لە شوقەكانی‌ نه‌ورۆز سیتی‌ لە كۆمەڵگەی تەناهی كچێكی (14) ساڵ سەری كەوتۆتە بەر دەرگای ئەسانسۆرو بەهۆیەوە سەری لەلاشەی جیابۆتەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی دهۆك” دوای رووداوەكە تەرمی كچەكە بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواستراوەتەوەو بەپێی ماددەی (411) ی یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

به‌پێی زانیارییه‌كان كچه‌كه‌ بەناوی (ئایە حازم) ته‌مه‌ن 14 ساڵ، له‌ شووقه‌كانی نه‌ورۆز سیتی شاری دهۆك، سه‌ری به‌ر ده‌گای ئاسانسوار (مصعد)، ده‌كه‌وێت و سەری لێ دەبێتەوە و راسته‌وخۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

Back to top button