هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد پاش خیانه‌ته‌كه‌ی16ی ئۆكتۆبه‌ر
پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ناوچه‌كه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم زۆر دابه‌زی و له ئاستێكی زۆر خراپ‌دا بوو، به‌ڵام له ئێستادا جگه له‌و ناوچانه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئاستێكی پێوانه‌ی دوای ئه‌و رێككه‌وته تۆماركرد.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌دا بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وتی كه‌ركوك و بیره نه‌وتییه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن میللیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌دواوه داگیركرا، رووی له‌كه‌مبونه‌وه كردبوو و له نێوه‌ش كه‌متر بوو به‌راده‌یه‌ك.
له هه‌واڵێكدا ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌شتیوانییه‌وه گواستیه‌وه، هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ نزیكه‌ی 270 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له‌رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه، كه پێشتر له‌نێوان 200 بۆ 230 هه‌زار به‌رمیلدا بوو.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌و رێژه‌یه هێشتا كه‌متره له‌نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم پێش 16 ئۆكتۆبه‌ر، كه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل بوو.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش بێ”كه هێشتا زیادبوونی هه‌نارده به‌هۆی هۆكاری تهكنیكییهوهیه، كۆی گشتی هه‌نارده تائێستا زۆر له‌ئاستی سروشتی كه‌متره.