خواكوڕك: به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی سه‌ربازی بۆ پاشه‌كشه‌ پێكردنی هێزه‌كانی یه‌كێتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سه‌ربازی نهێنی كه‌ واژووی ( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی) له‌سه‌ره‌، یه‌كێتی فه‌رمانی داوه‌ به‌ پاشه‌كشه‌ كردن به‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له‌ میحوه‌ره‌كانی( یه‌ك و دوو و سێ و چوار) به‌ دوو قۆناغ، كه‌ له‌ژێر بنه‌مای رێكه‌وتنێك بووه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و له‌ژێر چاودێری سوپای قودسی ئێرانی”.

وه‌ك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی ( نهێنی) دا هاتووه‌، پاش ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و حشدی شه‌عبی له‌ژێر چاودێری دۆستانمان له‌ سوپای قودس كرا، بڕیاری پاشه‌كشه‌ به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كانی میحوه‌ری ( یه‌ك و دوو و سێ و چوار) ده‌ده‌ین به‌دوو قۆناغ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن، وه‌ك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌ربازیه‌كه‌دا هاتووه‌، قۆناغی یه‌كه‌م، سه‌رجه‌م چه‌كه‌ قورسه‌كان پاشه‌كشه‌ پێبكرێت، قۆناغی دووه‌م  سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان پاشه‌كشه‌ پێ بكه‌ن”.

هه‌ر له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌ربازیه‌كه‌دا هاتووه‌، رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و حشدی شه‌عبی و دۆستانمان له‌ سوپای قودسی ئێرانی بۆ پاشه‌كشه‌ كردن به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌رنگار نه‌بوونه‌وه‌ دێت، داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، رێگا نه‌درێت هیچ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ك دروست ببێت، مه‌گه‌ر نا فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌كان خۆیان به‌رپرس ده‌بن”.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیه‌ سه‌ربازیه‌كه‌شدا هاتووه‌” له‌ قۆناغی پاشه‌كشه‌ كردندا داوا ده‌كه‌ین ره‌چاوی پلانی سه‌ربازی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارتی و لیوای كۆسره‌ت ره‌سوڵ و فه‌وجی تایبه‌تی شێخ جه‌عفه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر پلانی سه‌ربازی له‌بابه‌تی به‌رنگار بوونه‌وه‌ تووند بوو، ئه‌وه‌ رێگا بۆ هێزه‌كانی عێراقی خۆش بكرێت و هاوكاری بكرێن بۆ ناو پارێزگای كه‌ركووك و رێگا مه‌ده‌ن رووبه‌رو بوونه‌وه‌كه‌ ببێته‌ هۆكاری پاشه‌كشه‌ پێكردنی هێزه‌كانی دۆستانمان”.

وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌ربازیه‌ نهێنیه‌كه‌ بۆ چه‌ند فه‌رنانده‌یه‌ك له‌ میحوه‌ره‌كان چووه‌، میحوه‌ری یه‌ك، بۆ محمود سه‌نگاوی چووه‌، میحوه‌ری دوو بۆ عه‌بدوڵا بۆر چووه‌، میحوه‌ری سێ بۆ محه‌مه‌د حاجی قادر چووه‌، میحوه‌ری چوار بۆ وه‌ستا ره‌سوڵ چووه‌، كه‌ دیاره‌ له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ كه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ كه‌تۆته‌ ده‌ستیان پاشه‌كشه‌ كردووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌ نهێنیه‌ سه‌ربازیه‌ی دا به‌ خواكوڕك گوتی، له‌ شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16 تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر، كێشه‌ له‌ پاشه‌كشه‌ هه‌بوو، فه‌رمانده‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نه‌بوون به‌ بروسكه‌ی نادیار و نافه‌رمی پاشه‌كشه‌ بكه‌ن، به‌ڵام كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌لایان نووسینگه‌ی هێرۆ خان هات، ئیتر هه‌موو هێزه‌كانی پاشه‌كشه‌یان كرد، ئه‌و فه‌رمانه‌ سه‌ربازیه‌ له‌لایان بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی به‌سه‌ر هه‌رچوار محیوه‌ری دابه‌شكرا”.

به‌ڵگه‌نامه‌ی پاشه‌كشه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر

 

Back to top button