له‌ ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ئه‌و مه‌لایه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر حشدی شه‌عبی ده‌رده‌كرێت

مامۆستا ئاینی و گوندی به‌مۆ و بێلول له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی تووندی له‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی گرت هێزێكی ئاسایشی یه‌كێتی ده‌چنه‌ سه‌ری و رێگا ناده‌ن گوتاری نوێژی هه‌ینی پێشكه‌ش بكات، دووری ده‌خه‌نه‌وه‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند مامۆستای ئاینی مه‌لا عه‌باس كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو هێرشی تووندی كرده‌ سه‌ر گروپی میلیشیای حشدی شه‌عبی به‌وه‌ی هاوكاریه‌كانی ره‌د كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان كه‌ڵ و په‌لی ماڵه‌ دزراوه‌كانی دوزخورماتوویان ناوێت، بۆ كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌مرۆ هه‌ینی 24ی 11ی 2017 رێگایان نه‌دا به‌ پێشكه‌ش كردنی گوتاری هه‌ینی”.

سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به‌ خواكوڕك ئاشكرا كرد، گروپێكی چه‌كدار كه‌ خۆیان به‌ناوی ئاسایشی یه‌كێتی ناساندبوو، چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی مامۆستایی ئاینی ( مه‌لا عه‌باس) پێیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ نابێت گوتاری هه‌ینی پێشكه‌ش بكات، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لێـ”ئەمرۆ لە سنوری بناری بەمۆ و بێڵولە ڕیگەیان نه‌درا ماموستا مەلا عباس وتاری هەینی پێکەش بکات، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شلێـ”چۆنکە ناوبراو لەخوتبەی پێشوو هێرشی کردووە سەر هاتنی حەشدی شەعبی بۆ دەربەندیخان و ئەو سوکایەتییەی بەکورد کردیان”.

Back to top button