محمد بن سەلمان:خامنەیی هیتلەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

تۆماس فریدمان ڕۆژنامەنوسی ناوداری جیهان دیدارێکی لەگەڵ محمد سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجام داوەو لە دیدارەکەدا بن سەلمان چەندین پرسی ناوچەکەی بۆ فریدمان خستۆتە ڕوو خامنەیشی بە هیتلەر ناوبردووە.
 
بن سەلمان دەڵێت لە ئەوروپیەکانەوە وانەمان وەرگرتووە و سیاسەتی ڕازیی کردن ناگرینە بەرو ڕێنادەین هیتلەر لە ڕۆژهەڵات دروست ببێت.
 
تایبەت بە پاشگەزبونەوەی سەعد حەریری لە دەست لەکارکێشانەوەکەی بن سەلمان وتی بەو هەنگاوە هەڵەکان چارەسەر نابن و لوبنان لە ڕووی سیاسیەوە لە لایەن حزبووڵاوە بەڕێوە دەبرێت و ئەویش فەرمان لە ئێرانەوە وەردەگرێت
Back to top button