رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: ئه‌مریكا شه‌ڕی رووبه‌رو بوونه‌وه‌ی ئێران له عێراق ده‌ست پێده‌كات
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی بڵاو كرده‌وه، كه واشنتۆن نه‌یویستووه له كێشه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریری، له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى لوبنان، ڕۆڵی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رگایه‌كی تر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كاته‌وه، بۆیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (پاریس)ى ڕاسپارد دۆخى لوبنان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوار مانگ پێشتر، به‌و مه‌رجه‌ى سعوودیه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وێت كه به‌رامبه‌ر حزبوڵاى لوبنانى، دۆڕاوه”.
رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی لوبنانی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات”قه‌یرانى حه‌ریرى به‌ره‌و كۆتایی ده‌چیت و هیچ گۆڕانكارییه‌كى جه‌وهه‌رى له‌سه‌ر ڕۆڵى “حزبوڵا” ڕوو نادات، نه له لوبنان و نه له ده‌ره‌وه، چونكه واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ئه‌و “جه‌نگه” یان ئه‌و “ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سیاسییه” له‌گه‌ڵ ئێران و له‌ڕێگه‌ى “حزبوڵا”وه، خواستى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌چه‌ند هۆیه‌ك:
هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكراى كردووه، ماوه‌ى دوو مانگ ده‌بێت، واشنتۆن به هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانى ڕاگه‌یاندووه، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئێران و ڕاگرتنى فراوانبوونى هه‌ژموونى، له قۆناغى سه‌ره‌تاییدا له ناو عێراقه‌وه ده‌ستى پێده‌كات.
بیانووهكهشى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى، كه له عێراقدا، قورسایی ئێران له هه‌موو ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانى تر زیاتره، بۆیه پێشینه ده‌داته ئه‌وه‌ى، به‌هه‌موو هه‌وڵێكى ئه‌مریكا و عه‌ره‌ب، هه‌ژموونى ئێران له عێراق بشكێنن.
به‌ڵام له سووریا، واشنتۆن ماوه‌ى زیاتر به گره‌وى خۆى ده‌داته ده‌ست مۆسكۆ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر ڕووسیا ئه‌و كاره نه‌كات، ئه‌وكات بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، به‌دواى جێگره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، واشنتۆن له‌هه‌وڵدایه بۆ دروستكردنى دۆخێك له عێراق، به ئامانجى ئه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازی خۆى له وڵاته‌كه‌دا زیاتر بكات، به پێچه‌وانه‌ى سووریا كه په‌نتاگۆن به‌نیازه ژماره‌یه‌كی دیاریكراوى له‌و وڵاته‌دا بێت.