خانمە هونەرمەندێكی كورد لە لایەن پوتین خەڵات دەكرێت

 

زارا پاشا مەحۆی، یەكێكە لە هونەرمەندە هەرە ناودارەكانی رووسیا و جیهان، كەخاوەنی 9 ئەلبومی دانسقە و سەدان كۆنسێرتە.

زارا بەزیاتر لە 10 زمان گۆرانی دەچڕێت، هەوادارێكی زۆر هەیە، ئەو لەسەر تەختی شانۆ و كۆنسێرتە نێودەوڵەتییەكان، هیچ جارێ نەژادی خۆی لەبیر نەكات و بەشانازیەوەدەڵێ كوردم.

زارا بەهۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی لەدیسمەبەری 2016 لەلایەن رێكخراوی یونێسكۆ وەك باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا.

هەروەها بەهۆی ئەوەی ئەو خزمەتە زۆرەی كه ‌پێشكەش بە هونەری كردووە، له ‌مەراسیمێكی شایستەدا له ‌كۆشكی كرێملن لەلایەن ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا نازناو و خەڵاتی هونەرمەندی ئەمەكداری رووسیای فیدراڵی پێ بەخشرا.

 

Back to top button