خۆری بارزانی ئاوا نابێت

ئه‌رده‌لان هه‌له‌بجه‌یی
 
ڤۆڵتێر لە نوسینێکدا بە ناوی چەند نامەیەک لە ئینگلیزەوە لە ساڵی ۱۷۲٦ ز دەگێڕێتەوە کە کۆمەڵێک زانا گەنگەشەی ئەوەیان دەکرد داخۆ مەزنترین کەس کێ بێت؟تۆ بڵێیت یۆلیۆسی قەیسەر بێت؟ ….ئەسکەندەر؟ تەیموری لەنگ؟ یەکێک وەڵامی دایەوەو وتی نیوتن و ڤۆڵتێریش ئەوەی لا پەسەند بوو.
ئەم سەرگوزەشتەم بە مەبەست لە پێشەکی هێناوە،دەکرێت دوور لەنەزعەی حزبی و عاتیفی پرسیاری سەرگوزەشتەکەی ڤۆڵتێر بگۆڕین بەوەی ئایا کێ لەناو ڕەمزەکانی کورددا خۆرێکی ئاوا نەبووە؟
نامەوێت بکەومە بەراورد کردن بەڵام مەبەستمە بڵێم گەر ڕەمزەکانی کورد لە ڕابردوو ئەستێرەی درەوشاوە بن ئەوا بێ شک بارزانی خۆری ئاوا نەبووە،ئەو وێڕای لاوێتی،خۆشەویستی باب و بنەماڵەکەی کردە قوربانی یەک ئامانج کە خزمەت کردن و سەرکەوتنی گەلەکەی بوو،گەرچی دەیتوانی لە باشترین زانکۆ بخوێنێت و لە کوێ بیەوێت بژی،لێ ئەو لە بری زانکۆ خەبات و لە بری کۆشک شاخی هەڵبژارد پێچەوانەی زۆرێک لە ئەوانی دی کە ئەوروپایان کردە مەئوا..
بارزانی کە لە میدیای جیهانی و ڕاپۆرتی نهێنی دەزگا هەواڵگریە جیهانییەکان بە سەرکردە داکۆکیکارە سەرسەختەکە لە مافی نەتەوەکەی ناسراوە بۆ تەنها جارێک بەڵێی بۆ زلهێزەکان نەکرد و هەر ئەوەش وایکرد بۆ دابەزین و سازش کردنی کورد لە هەندێک داواکاری وڵاتان لە دەرگای هەندێک سەرکردەی دیکە بدەن،چەسباندنی فیدڕاڵی لە عێڕاقی نوێ و مانەوەی پێگەی یاسایی و ئیداری کوردستان و پێشمەرگە نمونەی مکوڕی بارزانی بوون لەسەر مافی گەلەکەی.
لە ئێستاشدا دەبینین زۆر لایەنی شیعی ناوخۆیی و هەرێمی چڕتر لە جاران کاردەکەن لەسەر کەسایەتی بارزانی،ئەوان لە ڕۆژی ناردنی هێز بۆ کۆبانی و کۆکردنەوەی زۆرینەی کوردی بەشەکانی دی و سەرپەرشتی تەواوی بەرەی سەربازی و دیبلۆماسی و تێکشکاندنی داعش،لەرز گرتونی و ئەنجامدانی ڕییفراندۆمیش (گه‌رچی ئامانجه‌كه‌ی خۆی نه‌پێكا به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) لە دواجار ئەو لەرزەی لێ کردنە گەشکە،بۆیە هەڵمەتێکی توندیان دەست پێ کردووەو بە داخەوە کۆمەڵێک کاڵفامی ناوخۆش لەو هەوڵە بەشدارن،بێ ئاگا لەوەی متمانەو بڕوای بارزانی لەناو ڕۆح و ویژدانی زیندوی زۆرینەی تاکی کورد ڕەگی داکوتاوەو ئەو هەنگاوانەشی کە بارزانیش لە مێژوودا بڕیونی لە لاپەڕەی مێژووی کورددا وەک نەخشی سەربەردن و جێگای شانازی نەوە لە دوای نەوەن.
دواجار
بارزانی پیاوی ویژدان و مەبدەء و ئاڵا هەڵگری ئازادیە،لێمان ڕوونەو ئێوەی نەیارانی ئەم گەلەش لێتان ڕوون بێت تا ڕەوڕەوەی مێژوو بچەرخێ خۆری بارزانی درەوشاوەیەو ئاوا نابێت.
Back to top button