گۆڕان داوای حكومه‌تی كاتی ناكات به‌ڵكو داوا كوده‌تا ده‌كات و هه‌ڵبژاردنیش ره‌د ده‌كاته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌دوای سه‌ردانی بۆ شاری سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌واوی حزبه‌كان دوو بۆچوونن، بۆچوونێكیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن دان و بۆچوونێكیش له‌گه‌ڵ جۆڕه حكومه‌تێكی تر دایه، ئه‌مه به‌ته‌واوی تێروانینی حزبه‌كانی بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه دوو حزب دژی كردنی هه‌ڵبژاردنن، ئه‌وانیش یه‌كێتی و گۆڕانه، نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، له‌رێگای حكومه‌تی كاتی دا ده‌یانه‌وێت كاتی هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، به‌لام ئه‌ده‌بیاتی گۆڕان له شێوه و داواكاری دا بۆ حكومه‌تی كاتی و به‌تایبه‌ت پاش قسه‌كانی شۆره‌ش حاجی گۆڕان داوایی كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كات، نه‌ك دارێشتنهوهی حكومه‌تێكی تر، چونكه ئه‌وان به‌دیاری كراوی پارتێك به ئامانج ده‌گرن له‌وه‌ی ده‌بێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی كه له‌كاتێكدایه، ئه‌م پارته خاوه‌نی یه‌ك ملیۆن ده‌نگه”.
به‌گوێره‌ی داواكارهی پێشه‌كش كراوی گۆڕان بۆ حكومه‌تی كاتی، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌مه بیانووی ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنه، نه‌ك حكومه‌تی كاتی گۆڕان نایه‌وێت راسته و راست، بێت دان به وه دابنێت كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نیه، دێت پرۆژه‌ی ناواقیعی و دوور له لۆژیك ده‌خاته روو، چونكه دروست كردنی حكومه‌ت له‌كوردستان ده‌زانێت سه‌خته و زۆری ده‌وێت، بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر تێكدانی دۆخه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، به‌ڵام بێ چارهمانهوهی حكومه‌ت، له زاری نێچیرڤان بارزانی ئاشكرا بووه ئه‌گه‌ر لایانه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن باشترین بژارده بۆ ئێستا هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام گۆڕان نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌لێت ده‌بێت ئه‌م حكومه‌تی بروات، به‌مه‌ش هه‌م هه‌ڵبژاردن ره‌د ده‌كاته‌وه، هه‌م ده‌یه‌وێت كوده‌تا بكات”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌شلێـ” له ئێستادا سێ هێز دژ به هه‌ڵبژاردنن، ( گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو) دژ به هه‌ڵبژاردنن، ته‌نها پارتی و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن دانه، بۆیه گۆڕان ده‌یه‌وێت دۆخێك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، له‌ژێر ناوی حكومه‌تی كاتی یان رزگاری، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، كه گۆڕانیش ئه‌ندامی باڵای هه‌یه، ده‌لێـ” ئاماده كاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن و لیستی ده‌نگده‌ران له مردوو و ناوی دووباره‌وه، تا ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌مه‌ش ته‌واو ده‌كه‌ین، ئاماده ده‌بین بۆ هه‌ڵبژاردن”.