ئێران، بەردەوامین تا دووا سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە دەردەکەین
ئێران بەردەوامە لەوهەڕەشانەی کە لە ئەمریکا دەیکات لە دواهەمین لێدوانی میدیایی بەرپرسێکی سەربازی ئێران رایدەگەیەنێت له بەرگریکردن بەردەوام دەبین، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بینه كه دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكامان له‌ناوچه‌كه ده‌ركردووه.
ئاژانسەکانی ئێران لە مه‌سعود جه‌زائیری، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران گواستیه‌وە، کە پیرۆزبای لە بەرەی بەرگری بەسەر بەکرێگیراوانی ئەمریکا دا کردووە و رایگەیاندووە، بەرگریکردن بەردەوام دەبێت و گرنگی به بەهێزکردن و پێشخستنی خۆیان ده‌ده‌ن، تا ئیسرائیل به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌به‌ن و دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش له‌ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌ن.
جەزائیری دەڵێت: مەرجی سەرەکی بۆ ئارامی ناوچەکە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا و ونبوونی یه‌كجاره‌كی ئیسرائیله، ئەمەش ته‌نیا بە هەماهەنگی لە نێوان گەلانی ناوچەکە و حکومەتە شەرعییەکان دەکرێت.