فەیلەسوفێكی ئەورووپی بۆ گەلی كورد: چاوەڕوانی 28ـی مانگ بن

لەگەڵ ئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر دەست درێژیەكانی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی بێدەنگ بوون تەنانەت بە جۆرێك بە پێكەوتووترین جۆری چەكی دۆستانی كورد رووبەرووی كوردستان وەستانەوە, بەڵام پێشمەرگە توانیان بەرگری بكەن, فەیلەسوفێكی جیهانیش لە توریتەر دەنوسێت, 28ی مانگ پیشانی دەدەم كە كورد تەنها چیاكان دۆستیان نین.

بێرنارد هێنری فەیلەسو و سینەماكاری فەرەنسی كە دۆستێكی نزیك لە كوردە لە سەرووبەندی بەرێوە چوونی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, لە كوردستان لە نزیكەوە چاودێری پرۆسەكەی دەكرد, لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر لە تویتێكدا دەنوسێت:” كورد دەڵێت ھیچ دوستێكمان نیە جگە لە چیایەكان” بەڵام لە 28 ئەم مانگە لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئەوە دەسەلمینم كە ئەو قسەیە راست نیە بە ھاوپەیمانانمان لە كوردستان و لە بەردەم 193ولاتی ئەندام پیشان دەدەین كە دوستەكانتان زۆرن.

ئەم تویتەی هێنری لە سەر ئاستی سۆشیاڵ میدیای كوردی كاردانەوەی گەروەی بەدوای خۆیدا هێنا بە جۆرێك لە وەڵامی تویتەكەی بۆیان نوسیوە هەموومان چاوەڕێین كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی چیتر بێدەنگ نەبێت لە ئاست پێشێلكاریەكانی حكومەتی عێراق دژ بە گەڵی كورد و چاوەڕێن نەتەوە یەكگرتووەكان قبولی ئەوە نەكات مافی كورد پێشێل بكرێت.

Back to top button