بۆ ئه‌وه‌ی ئێسكه‌كانمان به‌هێز بێت پێویسته‌ ئه‌م 12 خاڵه‌ ره‌چاو بكه‌ین

له‌ زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌ باس له‌ پته‌وی ئێسك و به‌هێزكردنی كراوه‌ به‌ چه‌نده‌ها رێگا به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هۆشیار بین و ئێسكێكی پته‌ومان هه‌بێ، پێویسته‌ ئه‌م 12 خاڵه‌ له‌به‌رچاو بگرین.

ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ پێویسته‌ هره‌ تاكێك بیزانێت و كاری له‌سه‌ر بكات بۆ پته‌وی ئێسكی بریتین له‌:-

١-زانینی مێژووی خێزان لە ڕووی تەندروستیەوە
یەکەم شت ئەبێ مێژووی خێزان بزانین لە ڕووی تەندروستیەوە بۆ بە هێزکردنی ئێسک، ئەو کەسە ئەبێ بزانێ ئایا یەکێک لە دایک و باوکی یان باپیری نەخۆشی پوکی ئێسکی نەبووە؟ چونکە بوونی نەخۆشی پوکانی ئێسک لە مێژووی خێزانەکەت ئەگەری توشبونت زیاد دەکات
٢-گرنگیدان بە ئێسک لە سەرەتاوە
ئەبێ گرنگی بە ئێسکت بدەی لە سەرەتاوە، چونکە ئێسک وەک بانک کە پارەی تێدا هەڵئەگری، بۆیە ئەوەی  پێویستیەتی بیدەرێ بۆ ئەوەی داهاتویەکی تەندروستت بداتێ
ئەوپەڕی پڕی و بەهێزی ئێسک لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیدایە بۆیە، بۆیە ئەبێ لەو تەمەنە ڕێژەیەکی تەواو لە ڤیتامین د و کالسیۆم بخورێت، وە بە پێی توانا لە سەر سیستەمێکی خواردنی تەندروست و ڕێک بڕۆیت
٣-زیاد بە کارهێنانی کالسیۆم
کاتێ باسی پڕی ئێسک ئەکەین یەکەم شت کە بیری لێ ئەکەینەوا کالسیۆمە کالسیۆم کانزایەکی گرنگە کردارە زیندەکان لە لەشی مرۆڤدا، وەک دروستبوونی دەمار و ئەندامەکانی لەش، هەروەها بۆ دروستبونی ئێسک و ددان
مرۆڤ  ئەبێ گرنگی بەو بەرهەمانە بدات کە کالسیۆم و ڤیتامینی د تێدایە وەک ماست کە چەوری تێدا نیە
٤-زیاد بە کارهێنانی ڤیتامین د
ڤیتامین د یارمەتی مژینی کالسیۆم دەدات پارێزگاری مانەوەی ئاستی سروشتی کالسیۆم دەکات لە ئێسکدا
ڤیتامین د بوونی هەیە لە ماسی و هێلکەدا، لەشی مرۆڤ ڤیتامین د دروست دەکات کاتێ هەفتەی ٣ جار بۆ ماوەی ١٥ خولەک  بەر تیشکی خۆر بکەوێت
٥-خواردنی ترشە چەورییەکان یان مێگا٣
k ٦-گرنگیدان بە خواردنی ڤیتامین
لە سپێناخ و سلق وقەرنابیت بوونی هەیە k ڤیتامین
٧- گرنگیدان بە خواردنی پۆتاسیۆم
پۆتاسیۆم لە پەتاتە و ماست و مۆز بونی هەیە
٨- گرنگیدان بە وەرزشکردن
بۆ ئەوەی ئێسکت بە هێز بێت ئەبێ لەشێکی ڕێک و کێشێکی تەندروستت هەبێ
٩-کەم خواردنەوەی کافیین
چونکە زۆر خواردنی کافیین کرداری مژینی کالسیۆمی پێویست بۆ ئێسک تێک ئەدات, نابێت ڕۆژانە ٢ پیالە زیاتر قاوە بخۆیتەوە
١٠-وازهێنان لە جگەرە
جگەرەش کرداری مژینی کالسیۆمی پێویست بۆ ئێسک تێکدەدات
١١-خواردنی گۆشت بە شێوەیەکی مامناوەند

Back to top button