نه‌خواردنی گۆشت به‌یه‌كجاری مرۆڤ تووشی زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌كات
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ ده‌ريخستووه، نه‌خواردنى گۆشت و وازلێهێنانى به يه‌كجارى كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر مرۆڤ داده‌نێت, بۆیه ناكریت به هیچ جۆرێ به یه‌كجاری واز له خواردنی گۆشت بهێندرێ.
توێژه‌رانى زانكۆى ئۆكسفۆردى بريتانى بڵاويانكرده‌وه، كه ته‌نيا پشت به‌ستن به خواردنى رووه‌كى ده‌سته‌به‌رى پێداويستى جه‌سته بۆ مادده‌كانى ناو گۆشت ناكات، له‌و باره‌یه‌وه، گۆڤارى SVOPI.RU هه‌واڵى رووسيا له بابه‌تێكدا ریاگهیاندوه”كه ژماره‌يه‌ك له توێژه‌رانى بريتانى له‌سه‌ر ژماره‌يه‌كى زۆرى خه‌ڵك له هه‌موو ته‌مه‌نه جياجياكان توێژينه‌وه‌يان ئه‌نجامداوه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ى ده‌ستبه‌ردارى گۆشت خواردن بوونه و وازيان لێهێناوه مێشكۆڵهيان رووى له بچووكبوونه‌وه و كزى كردووه.
شاره‌زايان هۆشداريان داوه كه كورتهێنانى ڤيتامين B12 له جه‌سته‌دا ده‌بێت هۆى درووستبوونى كاريگه‌رى مه‌ترسيدار له‌سه‌ر مێشكى مرۆڤ و گرفت له كۆئه‌ندامى ده‌ماره‌خانه درووستده‌كات و له باره‌ى خوێنيشهوه مرۆڤ تووشى كه‌مخوێنى ده‌كات.