له‌م شاره‌ی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یاندرا

حکومەتی تورکیا له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ بڕیاری نوێی داو، ڕایگەیاند” ٣١ ناوچەی پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ کراون بە ناوچەی “ئەمنیی تایبەت” و نابێت لەو ماوەیەدا ھاووڵاتیان لەو ناوچانەدا ھاتووچۆ بکەن، یان لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.

پارێزگاری جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان ڕایگەیاندوه‌” كه‌ ٣١ ناوچەی پارێزگای جۆلەمێرگ لە سنوورەکانی ناوچەی چەلێ، شەمزینان و گەڤەردا کراون بە “ناوچەی ئەمنیی تایبەت”.

ئەوەش خراوەتەڕووله‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاه‌وه‌” كه‌ لەو ماوەیەدا نابێت ھاووڵاتیانی ئەو ناوچانە لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە یان ھاووڵاتیانی تر لە شوێنەکانی ترەوە بڕۆن بۆ ئەو ناوچانە, پرۆسەکەش لە ڕۆژی ٢٤/١١/ ٢٠١٧ ەوە تاوەکو ٩/١٢/٢٠١٧ بەردەوام دەبێت.

لە چەند مانگی ڕابروودا ئەم ناوچانە شوێنی چەندین پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و ھێزەکانی سوپای تورکیا بوون. له‌ ئێستاشدا به‌وناوچانه‌ ده‌وترێت (ناوچەی ئەمنیی تایبەت) ئەو ناوچانەن کە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنیان تیایدا ئەنجام دەدات.

Back to top button