سه‌رسوڕهێنه‌ره…هه‌نگوین و ئاوی لیمۆ پێكه‌وه كێشی له‌ش داده‌به‌زێنن
هه‌نگوین یه‌كێكه له‌و خۆراكه سوروشتیانهی كه خودای گه‌وره به مرۆڤی به‌خشیوه و چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشی ده‌كات، له هه‌مانكاتدا میوه‌ی لیمۆش یه‌كێك له‌و میوه به‌سودانه‌ی كه زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خه بۆ مرۆڤ.
هه‌نگوین به‌وه ناسراوه خۆراكێكی ته‌ندروستی به‌سوده بۆ له‌ش و هاروه‌ها ئه‌توانرێت وه‌ك ماسكێك بۆ پاراستن و جوانكردنی پێست به‌كاربهێنرێت, هه‌نگوین له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم یارمه‌تیده‌ره بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری و دابه‌زاندنی كێش.
ئه‌گه‌ر هه‌نگوین له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵدا بخورێته‌وه به‌یانیان ئه‌وا ده‌بێته‌هۆی پاراستنی هێزو دابه‌زاندنی كێش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه‌هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش, ئه‌گه‌ر هه‌ندێك دڵۆپ هه‌نگوین بكه‌یته كوپێك شیره‌وه ئه‌وا پارێزگاری له گه‌ده ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریش جگه له‌وه‌ی هه‌نگوین به‌سوده بۆ زۆر نه‌خۆشی.