ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزشی سه‌خت ئه‌نجامده‌ده‌ن زیاتر ده‌ژین

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکرایکردوە، کە ئەو کەسانەی وەرزش و راهێنانی سەخت ئەنجام دەدەن، زیاتر لەو کەسانە دەژین کە وەرزش ناکەن.

ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەگۆڤاری (BMJ) ی پزیشکی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی وەرزش و راهێنان دەکەن، لەروی تەندروستییەوە جەستەیەکی چالاک و تەندروستیان دەبێت.”
ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەسەر وەرزشکارانی هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمەریکا و وڵاتانی ئەسکەندەناڤی و بەریتانیا و ئیتاڵیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا و کەنەدا ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە ئەو کەسانە بە سێ ساڵ زیاتر لەو کەسانە دەژین کە وەرزش ناکەن.
ئەو لێکۆڵینەوەیە هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکارە زانستییەکانی ئەم دیاردەیە نەکردوە، بەڵام جەخت دەکاتەوە، کە وەرزشکاران زیاتر گرنگی بە خواردنی تەندروست دەدەن و ئەوەش کاریگەری باشی لەسەر تەندروستیان دەبێت، هەرچەندە بەشێکیش لە وەرزشکاران سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین راهێنان و یاری، بەڵام بە هۆکاری جیاواز و کتوپڕ گیان لەدەست دەدەن.

Back to top button