به‌رپرسێكی یه‌كێتی و دوو كور و ئامۆزایه‌كی له‌لایان حشدی شه‌عبی ده‌رفێنرێت
له شاره‌دێ جه‌باریه كه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حشدی شه‌عبی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌دێیه‌كه، له‌گه‌ڵ دوو كور و ئامۆزایهكدا ده‌یرفێنن”.
ئامانج عه‌بدولره‌زاق به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌باری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، شه‌وی 24ی له‌سه‌ره 25ی 11ی 2017 كاتژمێر 9:30 خوڵه‌ك، له‌گوندی ئاشتۆكانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی جه‌باری كه 15 كیلۆمه‌تر له قه‌زای كفریه‌وه دووره، سێ ئۆتۆمبێل پڕ له چهمكداری حشدی شه‌عبی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی مام خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكه و خۆی و دوو كوری و ئامۆزایه‌كی ده‌رفێنن”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شلێـ” مام خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی جه‌باریه و موختاری گوندی ئاشتۆكانه و له نه‌ته‌وه‌دا توركمانه و كادیری یه‌كێتی ده‌شلێـ” تاوه‌كو ئێستا كه‌س نازانێت به‌چ هۆكارێك براون،
له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكاری گروپێكی خائینی یه‌كێتی میلیشیاكان(حشدی شه‌عبی و سوپای قودس و حزبڵا لوبنانی) ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك به‌شێكی زۆری ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، دوا ئه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئه‌و گروپه‌ی ناو یه‌كێتی بهكاڵفام ناو بردن، له‌ئێستاشدا ئه‌و كاڵفامانه به‌رده‌وامن له به‌رگری كردن له حشدی شه‌عبی و رێگری ده‌كه‌ن له یه‌كخستنی یه‌كرێزی ماڵی كورد، بۆ به‌رانگار بوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدا دژ به گه‌لی كوردستان”.