یه‌كێتی ئاماده سازی ده‌كات بۆ ته‌سلیم كردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كوردستان به حشدی شه‌عبی
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر، ده‌لێـ” به‌هۆی نه‌بوونی هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ری هه‌یه میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێرش بكه‌ن سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌لێت ملیشیاكانی حشدی شه‌عبی له خۆئاماده‌كردن دان ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر بگرێت”.
له‌سه‌ر ده‌نگۆی هاتنی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆ قه‌ره‌هه‌نجیر و سنوری بانی مه‌قام، به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری ده‌دات، ده‌لێت زه‌مینه سازی كراوه بۆ داگیركرنی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایان ملیشیاكانی حشدی شه‌عبی، سه‌ید كه‌ریم ساڵح به‌رپرسی ناوچه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری پارتی رایده‌گه‌ێنێت”نازانرێت کەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپا دێن بۆ قەرەھەنجیر و بانی مەقان، بەڵام ئەوەمان زانیووە کە داوای گەڕانەوەی خەڵک بۆ قەرەھەنجیر کراوە، چونکە ئەو چەکدارانە نایانەوێت بێن و خەڵک لە ناوچەکەدا نەبێت، کاتێک خەڵکیش گەڕایەوە ئەوکاتە چەکدارەکان دێن، بەو ھۆیەوە تا ئێستا خەڵکێکی زۆر نەگەڕاوەتەوە قەرەھەنجیر”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” برادەرانی یەکێتی پێشبینی ھاتنی ئەو ھێزە دەکەن، بۆیە ئامادەکارییان لە بانی مەقان کردووە و ھێزێکی زۆریان لە ناوچەکە کۆکردووەتەوە، ھەروەھا ئێستا بە مەودای 12 کیلۆمەتر لە گوندی چیمەنەوە تا دەگاتە قەرەھەنجیر و بانی مەقان، لە پێش سوپا و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی چۆڵە و ھیچ ھێزێکی پێشمەرگەیان لە پێش نییە، ڕوونیشی کردەوە، تەنیا پۆلیسی قەرەھەنجیر بەشێوەیەکی فەرمی چەکیان پَێیە و ئاسایشی کەرکووکی یەکێتیش لە ناوچەکەدان، بەڵام تەنیا بەناو ھەن و ھیچ دەسەڵاتێکیان نییە.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باس له زه‌مینه سازی یه‌كێتی ده‌كات بۆ راده‌ست كردنی ناوچه‌ی بانی مه‌قام و قه‌ره هه‌نجیر و ده‌لێـ” ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێتی لە سنوورەکەدا وا باسی بوونی میلشیاکانی حەشدی شەعبی دەکات لە دەوروبەری قەرەھەنجیر کە سوپای عێراقە و ئەوانیش بەشێکین لە عێراق، دەشڵێت: “یەکێتی باسی حەشدی شەعبی ناکەن، بۆ ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە لە چەکدارانی حەشدی شەعبی نەدرێت، بۆیە ناشزانین ئەو قسەیەی ئەوان تا چەند لەسەر ئەو سوپایە ڕاستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی کەرکووک نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، ئەوەش مانای وایە باوەڕیان بەو سوپایە نییە“.
هه‌روها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شلێـ” باس لەوەش دەکات کە ھەر ھێزێک جگە لە ھێزی پێشمەرگە لە سنوورەکەدا بێت، دەبێتە ھۆی نیگەرانیی خەڵک و خەڵکی سنوورەکەش بۆیان بکرێت لێیان دەدەن، بەڵام ئەگەر ھێزێکی کوردی پاڵپشتی و پاسەوانی ئەو جۆرە ھێزانە بکات، ئەوە شتێکی دیکەیە، دەشڵێت: “ئەو گرووپەی یەکێتی کە دەستیان لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەردا ھەبوو، تەنانەت دەستیان بڕوات بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن و کارەکانیان بۆ حەشد شەعبی”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان گروپێكی سه‌ر به‌یه‌كێتی و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی و سوپای قودس و حزبڵا لوبنانی كه‌ركووك داگیر كرا‌و، له‌ئێستادا ئه‌م گروپه هه‌م رێگره له یه‌كرێزی هێزه كوردستانیه‌كان دژ به‌سیاسه‌تی به‌غدا، هه‌م زه‌مینه سازیش ده‌كات بۆ كه‌وتنی قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان”.