په‌یامی سه‌رۆك بارزانی گه‌یاندرایه‌ وڵاتی مسر

هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی، په‌یامی هاوخه‌می سه‌رۆكی بارزانی گه‌یاندرایه‌ كونسوڵی گشتی میسر له‌ هه‌ولێر، له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ورامی له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌لێـ” سه‌رۆك بارزانی بۆ وڵاتی میسر سەرەڕای ھاوخەمی و ئیداناکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستیەی کە بەھۆیەوە تا ئێستا ٣٠٥ شەھید و ١٩٧ برینداری لێ کەوتووەتەوە، ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی نیشانداوه‌”.

سه‌رۆك بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌ی دا، تیشک خستۆته‌ سەر ئەو ڕەوشەی کە ناوچەکەی تێکەوتووە و بەھۆیەوە وەھا بۆشاییەک دروست بووە کە تیرۆریستان وەک ناوچەیەکی لەبار بۆ مەرامە تیرۆرییەکانیان بەکاری دەھێنن و تێڕوانینە ھزرییەکانی تیرۆریستان سنوور نابینن، بۆیە لە ھەر گونجێکی ئەم دونیایەدا تیرۆریستێک ھەبێت، دەبێتە مەترسی بۆ مرۆڤاییەت لە دونیادا، ھەر ئەمەش وایکرد کە گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە سنوورەکانی کوردستانەوە ھزری ئاوەژووگەرایی تیرۆریستانی تێکشکاندوو بە دونیای ئازادی وت، ئێمە پارێزەری ئازادی و ژیانین.

ھێمن ھەورامی، پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی، لە ڕێگای ‌ عومەر فەھمی، کونسوڵی میسر لە ھەولێر، گەیاندە گەل و حکوومەتی میسر، سەبارەت بەو کارەساتەی رۆژی ھەینی 24/11/2017، کە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی پارێزگای باکووری سینای میسر، لە ڕێگای کردەوەیەکی خۆکوژی تیرۆریستیەوە ئەنجام درا.

عومەر فەھمی، کونسوڵی میسر لە ھەولێر، زۆر سوپاسی ئەو ھەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و ئەم بەدەمەوەھاتنەی سەرۆک بارزانی، بۆ گەلی میسر جێگای بایەخە و بەناوی گەلی میسر و حکوومەتەکەیەو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

Back to top button