هه‌شت برا بۆ یه‌كێتی: پێوه‌ر لای ئێوه به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیه نه‌ك كاركردن
خواكوڕك
برهان حمه‌ره‌شید حه‌مه سور ئه‌ندام كۆمیته‌ی یه‌كێتی له عه‌ربه‌ت، نامه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی و حه‌وت برای دیكه‌ی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی دایه ده‌ست ئه‌و حزبه و ده‌ڵێت، “گه‌یشتمه و ئه‌و بڕوایه‌ی كه كاركردن و خۆماندووكردن پێوه‌ر نیه بۆ كه‌سه‌كان، به‌ڵكو له‌سه‌ر میزاجی شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت”.
چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه ئه‌م وازهێنانه به كۆمه‌ڵه‌ی له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه رووده‌دات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پاوانخوازیه‌ی گرووپێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌موو بڕیار و داهاتی ئه‌و حزبه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
له نامه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌ی یه‌كێتی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتووه، هاتووه، له ئێستادا ئێمه هه‌شت براین جگه له‌خزم و كه‌سه نزیكه‌كانمان كه له ریزه‌كانی ی.ن.ك دا ئه‌ندامن، بڕیارماندا به وازهێنان له ریزه‌كانی ی.ن.ك له‌به‌ر هۆكاری سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، له‌م كاته‌وه ئێمه ئه‌ندامی یه‌كێتی نین و به ئه‌ندامی یه‌كێتیمان ئه‌ژمار مه‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی جێگرانی مام جه‌لال ناوه‌ندی بڕیاریان له‌ناو یه‌كێتی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك نهێنیان له باره‌ی پێكهاته و ئیداره‌ی ئه‌و حزبه بۆ یه‌كێتیه‌كان و رای گشتی ئاشكراكرد.