سه‌رۆككۆمارى عێراق بۆ سێ خاڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان
به پێى هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى 11ى 2017 سه‌رۆككۆمارى عێراق ( فواد مه‌عسوم ) گه‌ڕاوه‌ته‌وه شارى سلێمانى و ماڵپه‌رى فه‌رمى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بلاویكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆككۆمارى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌وه سلێمانى .
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆككۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند ” ئامانج له هاتنه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ سێ مه‌به‌سته ، یه‌كه‌م : ئاسایكردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوخۆى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان . دووه‌م : هه‌وڵدان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى بارودۆخى شارى كه‌ركوك . سێیه‌م : پرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌مه‌به‌ستى نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان “.
سه‌باره‌ت به پێشێلكارى ده‌ستورییه‌كان (فواد مه‌عسوم ) سه‌رۆككۆمارى عێراق ڕاشیگه‌یاند ” لیژنه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه ده‌ستورییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى خۆدى خۆى پێكهێنراوه و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌كه‌ین كه‌له‌ساڵى 2005 وه تائێستا له هه‌موو عێراق ئه‌نجامدراون “.