ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێنرابوون ناسنامه‌یان ئاشكرا بوو بزانه بۆچی هێنراون
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌ته‌واوی میدیاكان باس له بوونی هێزێكی نه‌ناسراوی چه‌كدار له‌چه‌ند ناوچیه‌ك جێگیر كراون كه رێگا به‌هیچ كه‌سێك نه‌ده‌درا له‌و گروپه چه‌كداره كه له‌رێگا هه‌لیكۆپته‌ر، هێنرا بوون نزیك ببێته‌وه، له‌ئێستادا ناسنامه‌ی ئه‌و گروپه ئاشكرا ده‌بێت و به‌رپرسێكی پارتی ده‌لێـ” ئه‌و گروپه چه‌كداره سوپای پاسدارانن بۆ پاراستنی بیره نه‌وته‌كان هاتوون”.
زه‌ینه‌ڵ عه‌زیز به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شارۆچكه‌ی كفری رایگه‌یاندووه”ئەو گرووپە بەردەوام لە ناوچەکە شوێنی خۆی دەگۆڕێ و دەستیشیان بەسەر بیرە نەوتێکدا گرتووە و نەوت بە قاچاغ دەفرۆشن، بە گوتەی زەینەڵ عەزیز، ژمارەی چەکدارانی ئەو گرووپە گەیشتووەتە نزیکەی 400 چەکدار و لە نێوان کفری و خورماتوودا هاتوچۆ دەکەن، ئەو بەرپرسەی پارتی هەروەها راشی گه‌یاند”، کە ئەو گرووپە چەکدارییە بە ناوی “سوننەی ئازاد” کار دەکەن و “رەنگە لە داهاتوودا جوڵانەوە بکەن”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و ناوچه‌یه به خواكوڕكی راگه‌یاندووه، به‌ڵگه له‌به‌ر ده‌سته كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه هه‌ر رۆژ ناوێكیان لێده‌نرێت و رێگا نادرێت ببینرێت و زانیاریان له‌باره‌ی كۆبكرێته‌وه، كه خودی یه‌كێتی و حشدی شه‌عبی ده‌یان پارێزن، گروپێكی چه‌كداری 400ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانن، له‌رێگای كۆپته‌ر هێنراون، بۆ كۆنترۆڵكردنی بیره نه‌وتیه‌كان و پاراستنی بیره نه‌وتیه‌كان،