فه‌رید زامدار : گروپێك له ده‌ره‌وه‌ى شه‌رعیه‌تى كۆنگره ده‌یانه‌وێت یه‌كێتى كۆنترۆل بكه‌ن و بڕیارى تاكڕه‌وانه بده‌ن
“فه‌رید زامدار ” نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسى ناودارو ئه‌ندامى پێشوى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند ” گروپێك له ده‌ره‌وه‌ى شه‌رعیه‌تى كۆنگره‌ى یه‌كێتى ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵى یه‌كێتى بكه‌ن و تاكڕه‌وانه بڕیاربده‌ن ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى یه ، چونكه له ئێستادا مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نه‌ماوه ، لادانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى یش له ڕێگه‌ى ده‌زگایه‌كى داپڵۆسێنه‌رى ئه‌منى و فرت و فێڵه‌وه بووه بۆ چه‌ككردنى ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌كانى یه‌كێتى “.
“فه‌رید زامدار ” زیاتر ڕ‌ونى كرده‌وه‌و ده‌ڵێت ” كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دا گرتووه ، ئه‌وه‌ى ته‌نیا بتوانێت به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى یه ، ئه‌ویش له ئێستادا نه‌خۆشه ، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه به‌سه‌لامه‌تى بگه‌رێته‌وه و هاوكێشه‌ى یه‌كێتى بۆ دۆخى جاران بگه‌ڕێنێته‌وه ، جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى هاوشێوه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بێده‌نگ كراون كه‌س ناوێرێت سه‌رده‌ربهێنێت ، كه‌س ناوێرێت بڵێت ئێوه خیانه‌تى گه‌وره‌تان كرد ، به‌ڕوونى دیاره له كه‌ركوك خیانه‌ته‌كه‌یان چۆن كرد “.
زامدار ده‌شڵێت ” له‌كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ، باڵى خیانه‌تكارى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نه‌هاتن به ده‌میه‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌وان ده‌یانویست له ناوى به‌رن و بیكوژن ، پێویسته كه‌سانى نێو گروپه خیانه‌تكاره‌كه لاببرێن، ده‌بێت سزا بدرێن و بدرێن به دادگا ، ئێستا كه‌س متمانه‌ى به سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نه‌ماوه و كه‌سیش گوێیان لێ ناگرێت ، ئه‌وه‌تا (مه‌حمود سه‌نگاوى ) له شاشه‌ى تیڤیه‌كانه‌وه ده‌ڵێت : ئێمه ناتوانین یه‌كێتى جوان بكه‌ین و كۆمه‌ڵیك ده‌موچاوى ڕزیوین . ئیستا ده‌زگاى زانیارى یه‌كێتى هه‌وڵى داپڵۆسینى ئه‌و ده‌نگانه ده‌دات كه نه‌یارى خۆیانن “.