میدیایه‌كی سه‌ر به‌ مالیكی:گۆڕان و كۆمه‌ڵ و باڵێكی یه‌كێتی داوا له‌ عه‌بادی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌رێم كۆنه‌بێته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی غه‌د پرێس نزیك له‌ مالیكی ئاشكرای ده‌كات كه‌ گروپێكی سیاسی له‌سلێمانیه‌وه‌، سه‌ردانی عه‌بادیان كردووه‌ و داوایان لێكردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنه‌بێته‌وه‌”.
ئه‌و میدیایه‌ی نزیك له‌ مالیكی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌، شاندێكى سياسه‌تكارانى كورد به‌ نهێنى هاتوونه‌ته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران كۆبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئاشكرايكردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوايان له‌ عه‌بادى كردووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نێچيرڤان بارزانى كۆنه‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ژماره‌يه‌ك لايه‌ن داواى پێكهێنانى حكومه‌تى رزگارى نيشتيمانيان كردووه‌، له‌ برى كابينه‌ى ئێستاى نێچيرڤان بارزانى”.
سه‌رچاوه‌كه‌ گوتویه‌تی” عه‌بادى دووپاتيكردووه‌ته‌وه‌، هيچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ناكه‌ن تا مه‌رجه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كرێن. كه‌ بريتين له‌ كشانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ ناو هێڵى سه‌وز و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ريفراندۆم.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و شانده‌ پێكهاتبوون له گۆڕان و كۆمه‌ڵ و باڵێكی ناو یه‌كێتی، داوا له‌ عه‌بادی ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنه‌بێته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م داوایه‌ ده‌كان كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیش دا بانگه‌شه‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن”.

Back to top button