ئاسۆ مامەند داواكراوە بەرەو ئەلمانیا رایكرد

دوای داگیركردنی كەركووك لە لایەن سوپای پاسداران و میلیشاكانی عێراق بە هاوكاری گرووپێكی خیانەتكاری یەكێتی لە ئێستادا دادگایەكی سەربازیان لە شارەكەداناوە, هاوڵاتیانی سڤیل دادگای دەكەن, هەروەها لە دادگا سەربازیەكەی حەشدی شەعبی تەنانەت دەست لەوانەش نا پارێزرێت كە هاوكاری ئەوانیان كردووەو خیانەیان لە كورد كرد, بە هۆی داواكردنی لە لایەن دادگاكەوە هاوكارێكی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر بە پەلە كوردستانی جێ هێشت و چووەوە بۆ وڵاتی دووەمی كە ئەڵمانیایە.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئاسۆ ئەلمانی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك بە هۆی ئەوەی كە سەرپیچی یاساكانی حەشدی شەعبی كردووە لە كەركووك لە لایەن دادگای سەربازی حەشدی شەعبی داواكراوە, ناوبراو بە پەلە كەركووكی جێ‌ هێشتووە دوای دوو رۆژ مانەوە لە سلێمانی, چووەتەوە دەرەوەی وڵات ئێستا لە وڵاتی ئەلمانیانیە.

سەرچاوەیەك چەند زانیاریەكی تایبەتیان بۆ (خواكوڕك) پشتڕاست كردەوە, گوتی:” دوای داگیركردنی كەركووك حەشدی شەعبی دۆخی شارەكەی بەسەربازی كردووە, چەند بڕیارێكی لە بارەی ئەو گرووپ ولایەنە كوردیانە دەركرد كە دەبێت بە پێی بڕیارو رێنماییەكانی ئەوان جۆری چەك و پاسەوانی بارەگاو بەرپرسان رێك بخرێن, دوای ئەوەی بەر پرسی مەلبەندی كەركووك بە بێ‌ ئاگاداركردنەوەی حەشد هێزێكی ئاسایشی لە كۆمیتەی رەحیم ئاوا دەوام پێكردوو, جگە لە و پێنج كلاشنكۆفەی كە حەشد بۆ پاسەوانەكانی ئاسۆ ئەلمانی دیاری كردبوو چەند پارچە چەكێكی دیكەی لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی بینراوە, حەشد لە داگای سەربازی داوای لە دژ ئاسۆ ئەلمانی تۆماركرد, فرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو.

 

رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو لە خیانەتێكدا كە هێشتا هیچ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروست نەبووە، شاری كەركووك بەبێ تەقە رادەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و پاسدار و عێراق كرا، ئەو رووداوە كوردی دووچاری شكستێكی گەورەیی دەروونی و سیاسیی كردووە و خواستەكانی زۆر هاتووەتە خوارەوە بەرامبەر عێراق، ئاسۆ مامەند یەكێك بوو لە بكەرانی ئەو خیانەت و هەر شەوی پێش رووداوەكە لێدوانەكانی دەریخست پیلانێك لەبارەی كەركووك لە ئارادایە.
كادرێكی یەكێـی لە كەركووك بە (خواكوڕك)ی گوت:” شارەی كەركووك لەژێر حوكمی سەربازیدایە، تەناەت دژ بە یەكێتیش بەداخەوە ئەوە وەفایی عەرەبە بۆ یەكێتی كە 100 خیانەتی بۆ بكەیت، هەر وەك دوژمن سەیری كورد دەكات و لای ئەوان كورد هەیە، حزبایەتی و یەكێتی و پارتی نییە”.

شایەنی گوتنە, دادگای سەربازی كەركووك لە سێ دادوەر پێك هاتووە كە دووانیان عەرەب و یەك توركمانە، لە دوای داگیركردنی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەر دامەزراوە بۆ حوكمدان لەسەر ئەو دۆخانەی عێراق پەلەیەتی یەكلای بكاتەوە لە شارەكەدا.

 

Back to top button