حەشدی شەعبی مزگەوتێكی تەقاندەوە دەستی بە تاڵانی كرد
لە شاری قائم هێزەكانی حەشدی شەعبی دوای كۆنتڕۆڵ كردنی شارەكە مزگەوتێك دەتەقێننەوەو دەست بە بڕینی ماڵەكان و سوتاندنیان دەكەن.
سەرچاوەیەك ئاماژەی بەوە كرد كە میلیشیاكانی حەشد مزگەوتی قبەالصغری یان لە گوندی كرابلەی سەربە شاری قائیم تەقاندۆتەوەو دوای دزی و تاڵان كردنی ماڵەكانیش ئاگریان لە زۆربەی ماڵەكانی ئەو گوندەو ناوچەكانی المشاریع و المسالیە بەرداوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا نزیكەی ۳٥ لاوی گوندەكە لە لایەن حەشدەوە دەستگیركراون و بۆ شوێنێكی نادیار براون.