موسەننا ئەمین: بەبێ درووستكردنی كیانێكی سەربەخۆ بۆ كورد رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر نابێت

لەگەڵ ئەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوین تا دێت رووەو ئالۆزبوون دەچێت, كورد وەك نەتەوە هەرێمی كوردستان بەشێك بووە لە نەتەوەو ناوچاناەی كە پریشكی دەست درێژی و ئەقلیەتی عەسكەرتاری عێراق و ئێرانی بەركەوتووە, كە ئێستا هەوڵەكان بە ئاراستەی هێوركردنەوەی ناوچەكە دەدرێن, سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەلێت:” بەبێ درووستكردنی كیانێكی سەربەخۆ بۆ كورد رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر نابێت”.

موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “بەبێ چارەسەركردنی كێشەكانی گەلی كورد و دروستكردنی كیانێكی سەربەخۆ بۆ كورد، ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نایەتەدی”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “چارەسەری كێشەكانی كورد بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی گەلی كورد مەحاڵە چارەسەر بكرێت”.

هەروەها گووتی: “هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان هیچ كاریگەری لەسەر دۆزی رەوای گەلی كوردستان نابێت”.

Back to top button