عێراق داواكارییەكی ئەمریكا و سعوودیەی رەتكردووەتەوە
لەگەڵ ئەوەی ئێستا حكومەتی عێراق لە رووی ئیداریەوە راستەوخۆ لە تاران و لە رووی سەربازیەوە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت, سەركردەیەكی شیعە دەلێت:” حكومەتی عێراقی داواكارییەكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سعوودیەی رەتكردووەتەوە”.
رەزاق محیبس، سەركردەی هاوپەیمانی نیشتمانی دەسەڵاتدار، لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی “بغداد الیوم” گوتوویەتی: “بەهۆی ئەوەی عێراق نەچووەتە هیچ بەرەو میحوەرێكەوەو توانیوویەتی لە سیاسەتی دەرەوەیدا سەركەوتوو بێت و سیاسەتێكی هاوسەنگ و كرانەوەی بەرامبەر هەموو لایەن و میحوەرەكان پەیڕەو كردووە، لە دژی لایەكیان بەرەی بەرامبەری هەڵنەبژاردووە. هەر چەندە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سعوودیە دەیانویست عێراق بخزێننە بەرەكەی خۆیانەوە، بەڵام بەغدا رەتیكردووەتەوە و نایەوێت ببێتە لایەنێك لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەكدا كە لە ناوچەكەدا روودەدات”.
قسەكانی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە لە كاتێكدایە، كە بەگوێەری چەندین راپۆرتی نێودەوڵەتی عێراق و دام دەزگاكانی بەتەواوەتی كەوتوونەتە ژێر هەژموونی ئێرانەوەو ئاماژە بەوە دەكەن كە بڕیاربەدەستی راستەقینە لە بەغدا، ئێرانییەكانن.