ئیسرائیل كوژرانی قاسم سولێمانی بەدەستی ئێمەیە

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی قاسم سولەیمانی وەك فەرماندەیەكی مەیدانی لە عێراق و سوریاو یەمەن دەردەكەوێت, خومەینی چەند جارێك وەك پالەوانی جەنگ ناوی بردووە, لەبەرامبەردا ژەنەراڵێكی پێشووی سوپای ئیسرائیل دەلێت فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەلیستی ئامانجەكانی یەكلاكردنەوەی ئیسرائیلدایه، ئەمەش بە كوشتنی سولێمانی تەواو دەبێت.

گیرشۆن هكوهین ژەنەرالی خانەنشینی ئیسرائیلی گوتیشی، تەل ئەڤیڤ دەزانێت چۆن ئەو كارە ئەنجام دەدات، چونكە ئەوان پێشتریش كاری هاوشێوەیان ئەنجامداوە و سەركەوتووش بوونە.

ئەو ژەنەرالە گوتیشی: “قاسم سولێمانی و باڵە ئەمنیەكەی دەبێتە ئامانجی لێدانی ئیسرائیل بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان”، جەختیشی كردەوە ” بەلێكردنەوەی سەری قوچەكەكە هەموو لایەك ئاسوودە دەبێت”.‌

هكوهین گوتی: “پێشتریش ئیسرائیل چەندین كاری لەم شێوەیەی ئەنجامداوە و لە سەرجەمیان سەركەوتنمان بەدەستهێناوە”.

ئەو ژەنەراڵە ئیسرائیلیە بە هەرەشەئامێزەوە گوتی “ئێران سنوورەكانی زۆر بەزاندووە و ئێستا لە قۆناغێكی نوێدایە، بۆیە پێویستە سنوورەكانی بزانێت، ئەگەرنا ئێمە سنووری بۆ دیاری دەكەین”.

Back to top button