زیاتر لە 800 دۆسیەی گەندەڵی تەسلیم بە عەبادی كراوە
لە ئێستادا زیاتر لە (800) دۆسیەی گەندەڵی كەچەندین كەسایەتی لە راوێژكارو بەڕێوبەری گشتی و وەزیر تێوەگلاون خراوەتە بەردەستی (حەیدەر عەبادی ) سەرۆكوەزیرانی عێراق .
“عبدالسەلام مالیكی ” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند ” زۆرێك لە ئەندامانی فراكسیۆنە سیاسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی لە عەبادی سەرۆكوەزیران دەكەن و ماوەیەكە لیژنەیەكی دادوەری كارلەسەر كەیسی گەندەڵی دەكات ، لە ئێستادا (800) دۆسیەی گەندەڵی كە پێكهاتووە لە كەسایەتی پلەبەرز لەبەردەم سەرۆكوەزیراندایە “.
تایبەت بە پرسی گەندەڵی لای خۆیەوە “ماجد شنگالی ” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ” ترسی ئەوەمان هەیە دۆسیەی بنەبڕكردنی گەندەڵی بە سیاسی بكرێت و بكرێتە كەرەستەیەك بۆ دژتیەتیكردنی ڕكابەرەكان لە ناوخۆی عێراق ، ئەگەرچی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵینی داوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران هەنگاوی نوێ بنێت ، بەڵام هەنگاوەكان تەنها بە قسە دەبیسترێن و زیاتر وەك بانگەشەی هەڵبژاردن دەخرێنە ڕوو و تائێستا هیچ لێپرسینەوەیەكمان لە گەندەڵكارە گەورەكان نەبینیوە”.