وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان داهاتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهراگهیانراوێكدا داهاتی و فرۆشی نه‌وتی بۆ مانكی هه‌شتی 2016 بڵاوكرده‌وه، و لهراكهیانراوهكه هاتووه، مانگی رابردوو بڕی 12 ملیۆن و 763 هه‌زار و 566 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه، و داهاته‌كه‌ی 413 ملیۆن و 994 هه‌زار و 993 دۆلار بووه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به مانگی پێشتر كه‌میكردووه.
به‌پێی راگهاندراوهكه له مانگی رابردوودا رۆژانه 411 هه‌زارو 727 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كردووه، كه كۆی گشتی بۆ مانگه‌كه ده‌كاته 12 ملیۆن‌و 763 هه‌زارو 566 به‌رمیل. كه ئه‌مه‌ش كۆی داهاتی نه‌وت له‌و مانگه‌دا 413 ملیۆن و 994 هه‌زار و 993 دۆلار بووه، و به‌راورد به مانگی پێشتر كه‌میكردووه، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش مانگی رابردوو به 32 دۆلار‌و 44 سه‌نت فرۆشراوه.
له راگه‌یاندراوی دوو مانگی رابردووی ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌ركه‌وتووه، داهاتی نه‌وت له‌و مانگه‌دا 413 ملیۆن‌و 994 هه‌زارو 993 دۆلار بووه‌و به‌راورد به مانگی پێشتر كه‌میكردووه، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش مانگی رابردوو به 32 دۆلار‌و 44 سه‌نت فرۆشراوه.
هەروەها رۆژانە بڕی 311.6 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بەرهەمهاتووە و بە وێستگەکانی کارەبا دراوە. جگە لەو بڕە نەوتەی کە لە بەندەری جەیهان فرۆشراوە، 961 هەزار و 390 بەرمیل بە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان دراوە، کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان 15 ملیۆن و 8 هەزار و 31 بەرمیل بووە.