ئۆراوای ژاپۆنی بووه‌ پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ دووه‌مین جار له‌ مێژوودا

دوێنێ شه‌مه‌ 25/11/2017 لەیاریی گەرانەوەی قۆناغی كۆتایی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا هەردوو یانەی (هیلالی سعودی و ئۆراوای ژاپۆنی) رووبەرووی یەكتربوونەوە”.

لەیاری چووندا و لە وڵاتی سعودیە هەردوو یانە بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون ، لەیاری گەرانەوەشدا یانەی ئۆراوا بە ئەنجامی (1 – 0) بردنەوەی تۆماركرد، یارییەكەش له‌ كاتژمێر (1:35) دوای نیوەرۆ بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سایتاما 2002) لەوڵاتی ژاپۆن لەشاری سایتاما بەرێوەچوو، له‌ یاریه‌كه‌شدا بەكۆی ئەنجامی هەردوو یاری و بە چوون و هاتن ، یانەی ئۆراوا بە ئەنجامی (2 – 1) بردنەوەی تۆماركرد و نازناوەكەی بردەوە”.

ئه‌وه‌ی شیاوی گووتن بێ” كه‌ یانە ژاپۆنییەكە بۆ جاری دووەمە لەمێژوودا دەبێتە پاڵەوانی كیشوەری ئاسیا و لە مانگی داهاتووش بەفەرمی بەشداری جامی جیهانی دەكات”.

Back to top button